AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٤ ٢٠:٣٠

رێبەری باڵای ئێران:

ژنانی بلیمەتی ئێمە لە بەشی زانستی و کردەیی و جەهادی مایەی شانازی وڵاتن

ژنانی بلیمەتی ئێمە لە بەشی زانستی و کردەیی و جەهادی مایەی شانازی وڵاتن

رێبەری باڵای ئێران لە جەژنی تەکلیفی وتابیانی کچ وتیان: ژنانی بلیمەتی ئێمە لە بەشی زانستی و کردەیی و جەهادی مایەی شانازی وڵاتن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێورەسمی جەژنی تەکلیفی کچانی قوتابی ئەمرۆ هەینی لە حسێنیەی ئیمام خومەینی بەرێوەچوو.

سەدان کچی قوتابی کە گەیشتوونەتە تەمەنی تەکلیفی شەرعی بە خوێندنی نوێژی مەغریب و عیشا بە ئیمامەتی ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، بەشدارییان لە رێورەسمی مەعنەوی جەژنی فریشتەکان کرد.

رێبەری باڵای ئێران لە وەتەیەکی کورتتدا وتیان: کچانی نەو گوڵی ئازیزی من، جەژنی تەکلیف جەژنێکی ڕاستەقینەیە چونکوو ئێوە ئێستا گەیشتوونەتە ئەو تایبەتمەندییەی کە خودا لە گەڵتان قسە بکات و تەکلیف بخاتە سەر شانتان و ئەم پلەیە کە خودا ئێوە بکاتە بەردەنگی خۆی زۆر پلەیەکی پڕبایەخە بۆ مرۆڤ.

وتیشیان: ئێوە چی دیکە منداڵ نین بەڵکوو تازەلاون و دەبێ لە بنەماڵە، قوتابخانە و شوێنی یاری کردندا کاریگەری بخەنە سەر هاوڕێیەکانتان و کەسانی تریش بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنوێنی بکەن و ئەم بەرپرسیارێتییە بە ئێوە سپێردراوە.

ئەوەشیان وت کە دەبێ لە نوێژدا ئاگادار بن کە خەریکن لە گەڵ خودا قسە دەکەن و مانا و تەرجەمەی وشەکان فێر بن و ئەوەی کە خودا وتوویەتی ئەنجامی بدەن و ئەوەشی کە پێخۆش نییە، نەیکەین.

ڕێبەری بە ئاماژە بە دروشانەوەی ژنانی گەورە و کاریگەری دانەر لە مێژووی ئێرانی ئازیز، ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ ژنانی بەرجەستە و کاریگەری ئێمە لە بەشەکانی زانست، کردەوە و جەهاد مایەی شانازی وڵاتن و زیاتر لە ڕابردوون، ئێوەش هەوڵ بدەن بە خوێندن و کار و تێفکرین بێنە ریزی ژنانی بلیمەت.

News ID 44991

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha